+964 (0) 770 152 6470
240x400 Ku
                        
کۆمپانیای نەجمەدینی نوێ بۆ کۆنکرێت.
      
 
  • کارگەی نەجمەدینی نوێ بۆ کۆنکرێتی ئامادەکراو یەکێکە لە کارگەکانی گروپی کۆمپانیاکانی نەجمەدین، ئەم کارگەیە لە ناو شاری سلێمانیدایە و دەکەوێتە گەڕەکی کازیوە پشت شاری پزیشکی فاروق لە ساڵی 2011 ەوە دەستی بەکارەکانی کردووە.
  • کارگە بە شێوەیەکی تایبەت هەوڵدەدات بە مەبەستی بەرهەمهێنانی باشترین جۆری کۆنکرێتی ئامادەکراو لە رێگەی کارمەندانی شارەزا و لێهاتوو بە بەکارهێنانی کەرەستەی جیهانی بە کوالیتی بەرز و نرخی گونجاو بەرهەمەکانی دەخاتە بازاڕەوە.
  • کارگەکەمان لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی 140م2 ی هەیە لە کاتژمێرێکدا، وە خاوەنی 3 پەمپی مۆبایلە بۆ تێکردنی کۆنکرێت بە بەرزایی 42، 43، 50 مەتر وە پەمپی جێگیر بە بەرزی 150مەتر وە خاوەنی   21 میکسەرە بە قەبارەی 8، 12 مەتر لە جۆری مارسیدس بە مەبەستی گواستنەوەی کۆنکرێت لە کارگەوە بۆ پڕۆژە و شوێنی کارەکان.
  • هەروەها خاوەنی 2 سایلۆیە بۆ گواستنەوەی چیمەنتۆی فەل، وە چەندین ئامێری ترە وەك شۆفڵ و تەنکەری ئاو و هتد ... .
  • وێڕای هەبونی تاقیگەی کۆنکرێتی کە بە مەبەستی بەدەستهێنانی کۆنکرێتێکی باوەڕپێکراو لە رووی پشکنینی جۆر و رێسای ئەندازیارییەوە، ئەم بەشە لە سەر دەستی چەند ئەندازیار و کارمەندی شارەزا و بە توانا لە بواری کۆنکرێتدا بەڕێوەدەچێت کە تێیدا چەندین تاقیکاری بۆ پێكهاتەکانی کۆنکرێت چەو، لم، بوحس، ئاو، دەرمان ..... دەکرێت وە لە گەڵ بە ئەنجامگەیاندنی داڕشتەی کۆنکرێت بۆ پڕۆژەکان وە تێستی شەش پاڵۆیی کۆنکرێت بە ئامێری پێشکەوتوو وە حەوزی تایبەت بۆ هەڵگرتنی شەش پاڵوی کۆنکرێت وە چەندین کاری تری تاقیکاری لە خۆدەگرێت وە لە گەڵ وەرگرتنی نمونەی شەش پاڵویی لەلایەن ستافی تاقیگەوە لە پڕۆژەکان.

 

  • لە ناو کارگەدا وەرشەیەکی تایبەت بە چاککردنەوەی ئامێرەکانی کار ئامادەکراوە کە لەسەر دەستی چەند کارمەندێکی بیانی شارەزا بەڕێوەدەبرێت.
  • جگە لە بەڕێوەبەری کارگە و ستافێکی کارا لە ئەندازیار و کارگێڕی و شۆفێر و خزمەتگوزاری هەیە کە بە تێکڕا پێکهاتوون لە ستافێکی 70 کەسی.

ئامانج لە هەموو ئەم کارانە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی کوالیتی کۆنکرێتە لە کارگەکەماندا.

نەجمەدین کۆنکرێت